سیستمی یەک پەنجەرە ھەنگاوێکی تری قوباد تاڵەبانی

شێخ سەروەر بەرزنجی
21:08 - 2023-03-12

سیستمی یەک پەنجەرە ھەنگاوێکی تری قوباد تاڵەبانی 
سەروەر بەرزنجی 

لەلایەن ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی پڕۆژەیەکی گرنگ ڕاگەیەنرا کە ناسراوە بەسیستمی یەک پەنجەرە.
ئەم پڕۆژەیەی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بیرۆکەیەکی گرنگ و بەرەو پێشچوونی بواری دەوڵەتداری و حوکمڕانیە لە چوارچێوەی ھەرێمی کوردستان.
ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە گلەیی زۆریان ھەیە لەکاتی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە تەواوی فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گلەیی ئەوە دەکەن زۆر ھیلاک دەکرێن و مامەڵەکانیان کاتێکی زۆری دەوێت.
ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژەیەی ھەڤاڵ قوباد ھەنگاوێکی گەورەو گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانی ھاونیشتیمانیان لەپای ڕایینەکردنی کارەکانیان بەشێوەیەکی دروست و کاتێکی گونجاو، ھەروەھا ھەنگاوێکە دەکرێت لەداھاتوودا بەتەواوی کۆتایی بەوە بهێنيَت كه بواری گەندەڵی و ڕۆتینات لەسەرجەم ئەو داموو دەزگایانە کۆتایی بێت کە ئەم پڕۆژەی تێدا پەیڕەو دەکرێت.
بەڕاگەیاندنی ئەم جۆڕە پڕۆژانە لەلایەن ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانیەوە ئەو ڕاستیە دەردەخەن كة زۆر بەجدی دەیانەوێت داموو دەزگاکانی ھەرێم بە سیستماتیک بکرێن و نموونەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتداریەکی تەندروست بێتە ئاراوە کە کاروبارەکانی ھاونیشتمانیان بە ئاسانی ڕایی بکرێن.
لەڕوانگەیەکی تریشەوە ئەم پرۆژەیە دەریدەخات ئیرادەیەکی باش ھەیە لەناو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتيی نیشتیمانيی کوردستان کە خوازیارن گرفتەکانی ھەرێم و ھاونیشتمانیان چارەسەر بکرێن.
بۆیە پێویستە ھەموو ھاونیشتمانیان بەگرنگيەوە لەو پڕۆژەیە بڕوانن و پشتگیريی بکەن کە ئامانجی سەرەکی جێبەجێکردنی خواستەکانی ھاونیشتمانیانە لەھەرێم، بۆ ئەوەی سەرجەم کارەکانیان بەباشی ڕاییبکرێن لەدامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم.
ھەروەھا پێویستە ئەم پڕۆژەیە بکرێتە پڕۆژەیەکی گشتگیری حکومەتی ھەرێم لە ھەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدان.
نابێت بیانوی ناوچەگەريی و حیزبایەتی ڕێگری لەم پڕۆژە گرنگەی ھەڤاڵ قوباد بکةن چونکە ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی گەورە بە کۆی حکومەتی ھەرێم دەکات.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP