(راستیی) یه‌كه‌م قوربانی جه‌نگه، ئه‌مه گوته‌زایه‌كی فیكرییه كه رۆژنامه‌وانان زیاتر له‌هه‌ر ده‌سته‌بژێرێكی تری كۆمه‌ڵ به‌كاری دێنن. ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت رۆژنامه‌وانه‌كان خۆیان به‌په‌یامبه‌ری راستی دهزاننو كاری میدیاش باسكردنی (راستییه‌كانه).
ئه‌و وته‌یه راستییه‌كی زۆری تێدایه كه ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت لایه‌نه‌كانی جه‌نگ هه‌ریه‌كه‌یان راستی لای خۆیان گل ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی جه‌نگی ره‌وا ده‌كه‌ن یان جه‌نگیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ بۆ كۆششی نیشتمانیی‌و داكۆكی له‌میلله‌تی خۆیان، خۆیان له‌پێناسه گشتییه فه‌لسه‌فییه‌كانی شه‌ڕ ناده‌ن. راستی له‌وه زیاتر كه میلله‌تێك شه‌ڕی نه‌ویستووه‌و پێی ده‌فرۆشن؟.
«راستیی یه‌كه‌م قوربانیی جه‌نگه» ئه‌مه زۆر گوتراوه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی تاریفی فهیلسۆفو... هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسه‌كانیش جه‌نگ ده‌ركه‌وتی تریشی هه‌یه. هه‌ر جه‌نگێك چه‌ند راستییه‌كیش ده‌رده‌خات كه شێنه‌یی‌و ئارامیی ده‌یشارنه‌وه. هه‌ر جه‌نگێك له‌دوای خۆی چه‌ند راستییه‌كی تر ده‌خولقێنێت كه به‌رواری دوای خۆی هه‌رگیز له‌وی پێشووی ناچێت. هه‌ندێك جار راستییه‌كانی جه‌نگ لهژاڵه تاڵترن. ئه‌مه‌ش كرۆكی راستییه كه: تاڵه، ناخۆشه‌و، به‌ڵام ناچاریشین تامی بكه‌ین‌و بیناسین.
كوردستان وا چه‌ند مانگێكه له‌دۆخی جه‌نگدایه، دژی داعش‌و هه‌ڵبه‌ت قۆناغی دوای داعش‌یش، یه‌كێك له‌ڕاستییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه بۆی ده‌رخستین ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی ره‌سمیی كوردستانی‌و كۆمه‌ڵی كوردستانیش ناوی ئه‌م قۆناغه‌ی خۆی دیاری نه‌كردووه، چونكه هێشتا نه‌یتوانیوه شۆكی ده‌ستپێكردنی تێپه‌ڕێنێ. ئایا ئه‌م قۆناغه ته‌واوكاری قۆناغی رزگاری نیشتمانییه؟ ئایا جه‌نگی به‌رگرییه له نیشتمانێكی رزگاركراو كه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره؟ چونكه ده‌بێ بزانین ناولێنان ته‌واوكاری ناسینی ناوه‌رۆكه. ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نگه ته‌واوكاری قۆناغی رزگاریی نیشتمانییه، ئایا ئێمه له‌بیست ساڵی رابردووی ئه‌زموونی حوكمڕانی خۆماندا وا ده‌ژیاین كه ئه‌ركی ترمان ماوه جێبه‌جێی بكه‌ین، یان وامان ره‌فتار ده‌كرد وه‌ك بڵێی هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ر نه‌ماوه؟
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP