‎یەکێتی و ئازادی رادەربڕین

حەسەن بێگەڵاسی
20:08 - 2023-04-23

یەکێتی شاسوارو  پێشەنگە لەڕووی  ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی، وەکو حزبێکی هاوچەرخ و پۆستمۆدێرن لەسۆنگەی هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی ئەمنی قەومی کۆمەڵگە.
‎لەو ڕەهەندەوە یەکێتی هەنگاو بەهەنگاو لەهەڵکشان و برەودایە، بەخۆشحاڵییەوە کوڕانی مام، سەرۆک بافڵ و کاک قوباد جێگری سەرۆکی حکومەت دڵسۆزو پاڵنەری ڕاستەقینەی ڕۆژنامەنووس و نوسەرو هاوکاری میدیای ئازادن، لەو کڵاوڕۆژنەیەوە یەکێتی بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت بەرگریکارو پارێزەری ئەخلاقیاتی تاک و پارێزەری شکۆی رۆژنامەنووسان و دەنگی ئازاد بێت..
‎ئەمەش ئەو حەقیقەتە وێنا دەکات و دەیسەلمێنێت کە یەکێتی وەک حزبێکی نوێخوازو ئەندام لە سۆسیاڵ دیموکرات، ئەو هەنگاوانەی بەکردار لە واقیعدا جێبەجێکردووە، ئەم هەنگاوانەش مۆتیڤن بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان زیاتر وسەربەسترو ئازادانەتر لەوتار ڕوماڵ و  وچالاکیەکانیاندا زیاتر خزمەت بە وڵاتەکەی خۆیا بکەن.
‎ئەگەر بەراوردێک بکەین لە شارێکەوە بۆ شارێکی ترو لەم هەرێمەی ئێمەدا، ئەوا ئەو  واقیعە بەئەرێنی دەبینین، کە  ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندکاران لە ژێر سێبەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژیانێکی خۆشترو باشتر دەژین بەبەراوورد بە پایتەخت و پارێزگاکانی عیراق، ئەمەش تۆمار کردنی مێژوویەکی پڕشانازییە بۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
‎لەو دیدگایەوە یەکێتیی و ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران ئاوێتەی یەکترن و دوانەیەکن بەیەکەوە و تەواوکەری هەنگاوەکانی یەکترن، بۆ ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی و کۆمەڵگەیەکی مۆدێرنیزم بۆ گەیشتن بەماف و داخوازیەکانیان.
‎هەر ئەمەشە وایکردووە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا بوەتە هیوا و ئومێدی گەورە بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران وئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP