دوای ٢٤ سەعات لە نمایش
سەروەر بەرزنجی
شەوی ڕابردو بەجۆرێک نمایشی سەرۆکی حکومەت پەخش دەکرا کۆمەڵێک کەسی ئاڕاستەکراو کەوتبونە سوکایەتی کردن بە خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی،
ھەولێریان لە ئێمەی خەڵکی پارێزگای سلێمانی کردبوە سویسرا
سلێمانیشیان کردبوە قەسابخانە،
بەڵام برای بەرپرسێکی دیاری کابینەکەی سەرۆکی حکومەت وەک جەژنانە تەرمی ھاووڵاتیەکی ناردەوە بۆ خانەوادەیەکی شاری ھەولێر..
لەکاتێدا خەڵکیان بە چایخانە سەرقاڵ کردبوو، چەند سەد مەترێک لەولای ئەو نمایشەی لەچایخانەکە کرا، جەستەی مرۆڤێکی کاسبکاری بێتاوان خەڵتانی خوێن کراو مناڵەکانیان بێناز کرد.
لەکاتێکدا مناڵێک لەسکی دایکیدا خەریکە چاو بەدنیا ھەڵدێنێت، ڕێک لەو ڕۆژەدا لەسەر شتێکی بێمانا ژیانیان لەباوکی سەندەوە،
سپەی ئەو مناڵە گەورە دەبێت و دەپرسێت کێ باوکمی کوشت؟؟
ئەڵێن برای بەرپرسێکی کابینەی نۆ لە حکومەتەکەی ھەرێم،تەنھا لەبەر ئەوەی برای بەرپرسێکی ئەو کابینەیە بوە،
لەشەوی لەدایکبونیدا باوکیان لێسەندەوە،
لەو شەوەدا لەچایخانەیەک نمایشی ئارامی پارێزگای ھەولێر دەکرا، باوکێک کوژرا کە ھیوای زۆری بە لەدایکبوونی مناڵەکەی بوو،
بەڵام نە مناڵەکەی بینی و نە ئاواتەکەشی ھاتەدی، چرای ماڵەکەی بۆ ھەتاھەتایە کوژایەوە..
دەی ئەوانەی ٢٤ سەعات بە سلێمانی دەڕشێنەوە قسەیەک بکەن، باسی ئەو کارەساتە گەورە بکەن کەچۆن بەر لە جەژن ھەم جەژنی ڕەمەزانیان لە خانەوادەیەک تاڵ کرد
ھەم جەژنی لەدایکبونی مناڵێکی ساوایان وێران کرد،
ئەگەر خەمی ئارامی خەڵکتانە خۆ ھەولێریەکانیش پێویستیان بە ئارامیە و داوای ئارامیی دەکەن،واز لە سلێمانیەکان بێنن، کاتی ئەوەیە ئارامی ھەولێر بۆ ھەولێریەکان مسۆگەر بکەن،ڕۆژێک لەسەر ترافیک، ڕۆژێک لەسەر فول لایت، ڕۆژێک لەسەر سەیارە شکاندنەوە، ڕۆژێک لەسەر نووسین، مرۆڤ فەلاقەدەکەن و بەسەرتاشین ئەتک دەکرێن..
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP