مستەوای راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت لەرووی ئوسوڵ و ئەتەکێتی و كارگێری و دەوڵەتداری ھێندە نزمە لەزمانی تەشھیر وجنێوفرۆشی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت .
بەداخەوە دەرکەوت ئاستی نوسینی مەکتەبی سەرۆکی حکومەتیش لە ئاستی قسەکانی ووتەبێژەکەیەتی کە رەچاوی ھیچ عورفێکی دەوڵەتداری و کارگێری و ریزبەندی پلەی وەزیفی ناکات کە بەرامبەر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قسەدەکات کە لە پەرلەمان متمانەی پێدراوە.
دواجار ئەم راگەیەنراوە بەنەفەسێکی ھێندە کورت نوسراوە ، ئەو راستیە تۆختر دەکاتەوە کە ئاسان نیە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و ھاوکارانی وەک یەک تیم کاربکرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP