سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بافڵ

هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
20:48 - 2023-08-01

فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جەلال له‌ میانه‌ی مێژوی خه‌باتی سیاسیدا، یه‌كێتیه‌كان و كوردستانیه‌كان و عیراقییه‌كانی فێری دانبه‌خۆداگرتندا كرد..  بۆیه‌ سه‌رۆك بافڵ ئێستا به‌ هه‌مان ڕێبازی جه‌نابی مام درێژه‌ به‌ هه‌نگاوه‌ سیاسییه‌كانی ده‌دات و هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵداندایه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و ده‌رچه‌ بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ كوردستان و عیراق، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك و هه‌گبه‌ی پڕ له‌ خه‌رمانی له‌ ئه‌جێندای سیاسی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ بێوچانه‌كانیدا پێی هه‌ڵده‌ستا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ ئاستی دیدار و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و حزبه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و به‌به‌رده‌وامی و پێداگیری له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك به‌پێی ده‌ستوری عیراق له‌ میانه‌ی دیداریان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه، به‌رهه‌می نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتییان لێكه‌وته‌وه،‌ بووه‌ مایه‌ی پێشوازی و خۆشحاڵی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم و عیراق و خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه‌ جار جار لێره‌وله‌وێ ده‌وترا سه‌رۆك بافڵ بۆ بێده‌نگه‌ له‌ ئاستی هه‌ندێك بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیار؟؟
 سه‌رۆك بێده‌نگ نه‌بووه‌ سه‌رۆك به‌بێده‌نگی له‌ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتماندایه،‌ هاوشێوه‌ی مێژووی دێرین و پرشنگداری فه‌خامه‌تی مام له‌ شاخ و له‌شار و له‌ كوردستان و عیراقدا له‌ناوچه‌كه‌و  جیهاندا، هێزی سیاسی جه‌نابی سه‌رۆك بافڵ و ته‌نھا دید و ڕوئیای ئێستا نیه،‌ به‌ڵكو مێژووی حزبی شه‌هیدان و بنكه‌ی جه‌ما‌وه‌ر‌ی گه‌ل و خۆڕاگری  له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێوه‌ پشتیوان و پشتگیری ده‌كات ،كارو كارنامه‌ی یه‌كێتی به‌ ئاڕاسته‌ی ئاشتی و هێنانی خۆشگوزه‌رانیه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ر له‌ ئینتمای حزبی، چونكه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی به‌ خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌‌ مێژوویه‌كانی هه‌رێم و وده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوری و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییەکان دەزانێت، هه‌میشه‌ له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریی مێژووی و ئه‌خلاقی ئه‌وله‌ویات کاری خۆی کردوە‌، له‌ ئه‌جێندای دانیشتنه‌كان له‌ ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ ئاشكرایه‌ کە دوا كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كۆردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م ئه‌نجامه‌ ئه‌رێنییه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی كار و كارنامه‌ی سیاسی هاوبه‌ش دابڕێژرێت بۆ به‌رگریكردن له‌ خاك و سنوری هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ دابڕێنڕاوه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی شایسته‌ ده‌ستوری و نیشتمانیه‌كان له‌ به‌غدا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ چوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵدا.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP