پارتی به درێژایی ته‌مه‌نی
هه‌میشه له‌نێو خوێنی كورد به‌رهه‌م و به‌روبومی حزبیی و كه‌سیی خۆی ده‌چنێته‌وه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك
بوو، به‌شێك له چه‌كدارانی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك به هه‌ماهه‌منگی له‌گه‌ڵ
پارتی، له ژێر ناوی خۆپیشاندانی ئاشتیی و مه‌ده‌نییانه دژ به راده‌ستكردنه‌وه‌ی
باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك ـ هه‌ولێریان
داخستبوو، كه ببوه هۆی كێشه‌و گرفت بۆ هاتوچۆو جوڵه‌ی بازرگانیی و كاسبكارانی
كورد به تایبه‌ت دوكاندارو كرێكارانی (رۆژانه) له ره‌حیماواو شۆراو و ده‌وروبه‌ری
و هه‌موو رۆژێك زیانی گه‌وره‌یان لێده‌كه‌وت و ژیان و گوزه‌رانیان تاڵببو، ئه‌مه‌ش
نیگه‌رانیی و توڕه‌یی به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی لێكه‌وتبووه‌وه، به‌تایبه‌تیش
كه هاووڵاتییان هیچ هه‌ڵوێستێكی جددی و رێكارێكی یاساییان بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
كێشه‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شاره‌كه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه
نه‌ده‌بینی.
پارتی‌یش كه له نهێنییداو
له ژووره تاریكه‌كان خه‌ریكی پیلانگێڕی بو و چاوه‌ڕوانی سه‌عاتی سفری ده‌كرد بۆ
ئاڵۆزكردن و شێواندنی زیاتری دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی
وه‌فدی سه‌ربازیی باڵای حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی (فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر
ره‌شید یاره‌لڵا،) سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌ركوك و كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ به‌ناوخۆپیشانده‌رانی
نێو خێوه‌ته‌كانی به‌رده‌م باره‌گای ئۆپراسیۆنه‌كان له رۆژی 2-9-2023، له‌لایه‌كی
دیكشه‌وه چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه ئاشتیواخوازه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و
حزبه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بۆ كۆتاییهێنان
به كێشه‌كه‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه، ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه
تۆزێك ده‌ركه‌وت، به‌ڵام هه‌مان رۆژ كاسباران و هاووڵاتییانی ناڕازیی له‌دۆخه‌كه،
به‌تایبه‌تی له ره‌حمیاوا، كه نیگه‌رانی و توڕه‌بوونیان گه‌یشتبووه لوتكه‌و بڕیاری
خۆپیشاندنی به‌رامبه‌ریان دا، وه‌ك كاردانه‌وه، پارتی بۆ قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و
به فیڕۆنه‌دانی كات و ده‌ستپێكردنی سه‌عاتی سفر، جوڵه‌كانی به خشپه‌یی ده‌ستپێكردو
كه‌مپینی راگه‌یاندن و میدیایی چڕكرده‌وه‌و به‌هۆكاری ئه‌وه‌شی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی
له كه‌ركوك لاوازه، له هه‌ولێرو پردێ و شوێنه‌كانی دیكه‌وه كادر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كرد‌و به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆناشی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌سته ره‌شه‌كانی پارتی و پاراستن له‌نێو خۆپیشانده‌ران به
روونی ده‌رده‌كه‌ون كه به ده‌مانچه ته‌قه ده‌كه‌ن و ده‌ستیانكرد به ئاژاوه‌گێڕی
و ئۆتۆمبیل سووتاندن و په‌لاماردانی خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت دزینی ئۆتۆمبیل و تاڵانیكردن.
له‌كاتی خۆپیشاندنه‌كه‌ش
وه‌ك ره‌فتاری هه‌موو جاره‌یان كه (كه‌تنه‌كه ده‌نێنه‌وه) له مه‌یدانی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌كان
هه‌ڵدێن، هه‌ڵاتن و به‌داخه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دڵسۆزی بێ تاوان و نیشتمانپه‌روه‌ر
كه زۆربه‌یان ئه‌ندام و لایه‌نگریی یه‌كێتی بوون شه‌هید و بریندار بوون، هه‌موو
ئه‌مانه‌ش له پێناو به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌نگێك له شاره‌كه‌و مساومه‌و موزاده‌یه‌ی سياسییدا.
چاودێرێك
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP