لەوکاتەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی داوە، هەندێک حزب و کەسی دورونزیک هەوڵی دروستکردنی پشێوی و بێبەهاکردنی کۆنگرەی پێنجەم دەدەن، بەڵام وەک چۆن کۆنفرانسەکان سەرکەوتوانە بەڕێوەچوون، دڵنیام بەمجۆرە کۆنگرەی حزبیش بەسەرکەوتویی بەڕێوەدەچێت .
زۆر لە دەزگاو حزبی کوردی خەون بە بونی کێشەوە دەبینن لەناو یەکێتیدا، بۆئەوەی وای نیشانبدەن لەناو یەکێتیی نیشتمانی کێشە هەیە،دێن ڕەخنەی کادرێک یان بۆچونی جیاوازی کادرێکی یەکێتی بەمانشێتی فول ئێجدی دەرازێننەوەو پەیج و پەیج ئاڵوگۆڕی پێدەکەن، بەڕای من ئەو ئەتوارانە بەد ڕەفتاریەو دەستەکان کەشفن و ڕون وئاشکرا دیارن کەئامانجیان چەندخراپە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،ئەمجارە دەنگی خەڵکی بوێرو دڵسۆز ئەبێت، دەنگ و دروشمی جیاوازدەبێت لەدەنگ و دروشمی ئەوکەسانەی جگە لەقسەی بریقەدارو بێکردار هیچی تریان بۆیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەکردوە.
ئێمە هەموومان کۆدەنگین کە خەباتگێڕو تێکۆشەرانی ڕاستەقینەی ناو یەکێتی ئەبێت ڕێزیان لێبگیرێت ،بەڵام هەرکیز نابێت ئەو سیاسیانەی یەکێتی،کە پشت لەبڕیارە سیاسیەکانی یەکێتی دەکەن، نابێت لەدورەوە دەرگای تۆمەت بۆ نەیارانی یەکێتی بکەنەوە چونکە دواجار لەڕیزی سیاسەتەگشتیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی دەرئەچێت و دواجار بە سەرخۆیاندا ئەشکێتەوە.
کۆنگرەی پێنجەم کۆنگرەی کۆدەنگی و یەکڕەنگی و نوێگەریە، حزبێکی سیاسی پێویستی بەبڕیاری بوێرو کادری بوێرو میدیای پرۆفشناڵ وبوێرە، چونکە ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی لەسەرداوە بێدەنگی ئەوسیاسیانە بوە کەلەڕابردوو بەشێکبوون لەبڕیارو باڵ و ئەو هۆکارانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان پێ ئەوەستاند ،بەتایبەت لەکاتە هەستیارەکاندا.
یەکێتیی نیشتمانیی لەدووڕۆژی داهاتوو کۆنگرەی پێنجەم دەبەستێت،دڵنیاین کە کۆنگرەکە سەرکەوتو ئەبێت و دەرئەنجامی سیاسی باشی لێدەکەوێتەوەو ناشکرێت بۆحزبێکی خاوەن دەنگ وڕەنگ و پێگەی گرنگ، ڕەخنە نەبێت، ڕەخنەش ئەبێت و بۆچونی جیاوازیش هەبوە،چونکە یەکێتیی نیشتمانی جوان دەست وپەنجەی لە گەڵ ئەودۆخانە ڕاهێناوەو کادری دڵسۆزی یەکێتیش ئەگەر ڕەخنەشی هەبێت ،ڕەخنەکانی خۆشەویستیە و بۆحزبێکی لەوجۆرە زۆر زۆر ئاساییە،
هەمومان کۆنگرەی پێنجەم بە کۆنگرەی وەرچەرخانی سیاسەتەکانی یەکێتیی نیشتمانی دەزانین و لەقۆناغێکەوە خەباتی سیاسی دەگوازینەوە بۆ قۆناغ و وێستگەیەکی باشتر، هەرئەوەشە بەشێک لەوحزب ودەزگا سیخوڕیانەی نیگەران کردوەو هەوڵی نائارامی و نانەوەی پشێوی و بێبەهاکردنی ئامانجەکانی کۆنگرە دەدەن، کە ئەوەش خەونێکی زڕەو
دوا هیوای نەیارانە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP