((بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە
کارێزمای سەرۆک بافڵ دوای کۆنگرەی پێنج))
دوای پێنج ڕۆژ لەگفتوگۆی چڕ لەنێوان ئەندامانی کۆنگرە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زەنگی سەرکەوتنی گۆنگرەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کرودستان ڕاگەیاند .
بەم سەرکەوتنەش یەکێتی ئەم گرەوەشی لەنەیاران بردەوە وەک هەموو گرەوەکانی پێشوو،
- [ ] کە لێرەولەوێ لەپەیج و کەناڵە سێبەرەکانیان دەنگۆی شکستی کۆنگرەیان بەگوێی خەڵکی کوردستاندا دەداو دەیانوت یەکێتی ناتوانێت کۆنگرە لەم کاتەدا ببەستێت، بەڵام یەکێتی بێ گوێدانە قسەی ناحەزان و خەڵکی ناتێگەشتوو لەسیاسەت، بڕیای بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی داو لە ئەنجامدانی کۆنگرەکەی سەرکەوتو نوێکردنەوەی حزب و هێنانە پێشەوەی کادری بەتوانا بۆباشتر ئەنجامدانی کار و خزمەت لەداهاتوودا.
بێگومان دوای کۆنگرە یەکێتی پێ دەنێتەقۆناغێکی نوێی سیاسەت بەڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ.
کۆمەڵانی خەڵکی کورستان وەک ڕون و ئاشکرایه بۆ هەموان کە بارودخی ئێستای کوردستان چەند سەختە.
هەموان دەبینن کە گەلی کورد لەباشور لە قەیرانێکی دارایی و کۆمەڵایەتی و سیاسی قورسدایە، ئەمە بوەتە بابەتێکی زۆر مەترسیدار بۆ گەلی کورد و هەرێمی کوردستان .
ئەگەر بەسیاسەتێکی ڕون و ستراتیژێکی دوور بڕوانینە دۆخەکەو بەرژەوەندیە تایبەتیەکان وەلاوەبنێین ئەوا ئێستا لەهەموو کات و ساتێک زیاتر گەلی باشور پێویستی بەکاریزمایەک هەیەکە بتوانێت ئەم پارچەیەی نیشتمان بپارێزێت .
لێرەوە دەمەوێت مژدە بدەمە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ئەو کاریزمایەی گەلەکەمان پێویستی پێبوو، وا ئێستا ڕابەرمانە، چیتر پێویست بە ترس ودڵەڕاوکێ ناکات پێویست ناکات لە داگیرکەری بێگانە بترسین، پێویست ناکات لە زەوتکردنی هەق و مافی خۆمان بترسین، چونکە ئێستا هێزێکی پۆڵایین، هێزێک کە بەردەوام لەگەشەو نوێبوونەوەدایە، هێزێک کاریزمایەک سەرپەرشتی دەکات، ئەم هێزە ئێستا بۆتە فریادڕەسی گەلەکەمان .
میللەتێک کاریزمایەکی وەک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕابەرایەتی بکات ئەستەمەو قورسە بکەوێت.
سەرۆک بافڵ به کردەوە بەسیاسەت سەلماندوتە کە کاریزمای کە ستراتیژێکی دوورت هەیە بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان .
کە دەبینن لەم دۆخە سەختەدا لایەنە سیاسیەکانی تر و بەناو سەرکرەکانی تری حزبە تەقلیدیەکان ڕۆژ و مانگ دەژمێرن و دەستەوەستانن لەئاست ئەو زوڵمەی کە لەگەلەکەمان دەکرێت لەهەموو لایەکەوە، بەسوپاسەوە سەرۆک بافڵ دەستەوەستان نەبوو لەئاست ئەو زوڵمەی لەگەلەکەماندا دەکرێت، بۆیە بڕیاریدا کە بەرەنگاریی ئەم نادادیە ببێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستی بەهێزیکی پۆڵایینی وەک یەکێتی هەیە .
ئەوەبوو سەرۆک بافڵ بڕیاری بەستنی کۆنگرەیدا بۆ ئەوەی یەکێتی بەهێزتر لەجاران بنیاتبنێتەوە تاوەکو لەپشتی بێت، چونکە ئاشکرایە کە کاریزمایەکی وەک سەرۆک بافڵ و هێزێکی پۆڵایینی وەک یەکێتی دوای کۆنگرە دەتوانن بەهێزێکی وا سیاسەت بکەن
ئەمجارەش گەلەکەمان لەو مەترسیانەی کەهەیە لەناوچەکە بپارێزێت.
بۆیە ئەگەر بەوردی شرۆڤەی بابەت و بارودۆخەکان بکەین دەبینین کە بڕیاری بەستنی کۆنگرە تەنها بڕیارێک نەبوو بۆ سودی حزبی بەڵکو بڕیارێکبوو کە گرینگ بوو بۆ سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،
بڕیارێک بوو بۆ پاراستنی میللەتەکەمان
بڕیارێک بوو بۆ دووبارەنەبوونەوەی کۆڕەوێکی تر .
بڕیارێک بوو بۆ دابینکردنی ئارامی بۆ کوردستان.
بڕیارێک بوو بۆ ئاشتی و ئاوەدانی .
بڕیارێک بوو بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی گەلەکەمان،
بۆیه کە ئێستا دەبینین سەرۆک بافڵ وەک کاریزمایەک و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک شاخێک ڕوبەڕوی ئەو باردۆخە نەخوازراوە دەوەستنەوە .
هەروەها یەکێکی تر لەدەرئەنجامەکانی کۆنگرە ئەوەیە کە لەڕێگەی کۆنگرەی پێنجەمەوە یەکێتی دەگەڕێتەوە خانوە قوڕەکان و پارسەنگی هێز دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان کە لەچەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی کۆچی مامی گەورەمان تەرازوی سیاسی لەهەرێمەکەمان لاسەنگ بوو بوو .
بۆیە پێویستە هەموومان ئەوە بزانین کە ئەم کۆنگرەیە وەک ئامرازێک بوو کەوتە دەستی یەکێتی بۆ سەرکەوتن لەدوو هەڵبژاردنی داهاتوو دا کەلەبەردەم حزبەکەدایە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێویستی زانی کە پێش کۆنگرە ئەو هێزه پۆڵایینەی کە جەماوەر پێی بەخشیبوو بەبەر حزبی شەهیدان دابکاتەوە ئەمەش لەڕێگەی کۆنگرەی پێنج بۆ یەکێتی دەستەبەرکراوە.
گرنگە کە بێ جیاوازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینی هەست بەوە بکەین کە:
بڕیاری بەستنی کۆنگره چەند گرنگ بوو ؟؟
سەرکەوتنی کۆنگره چەند پێویست بوو !!!
دوای کۆنگرە چۆن گەلی کورد لەقۆناغێکی سەخت بەرەو خۆشگوزەرانی هەنگاو دەنێت!!؟؟
بێگومان دوای خوێندەوەی ئەم وتارە زۆر لەوانەی کە بەسلبی بیریان لەکۆنگرە دەکردوە و ڕووکەش بڕیاریان دەدا، ئێستا لەگرنگی بڕیاری بەستنی کۆنگرە تێگەشتوون .
دەمەوێت لەکۆتایی نووسینەکەمدا بڵێم کە کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆنگرەی پاراستنی بەژەوەندیەکانی گەلەکەمانە
کۆنگرەی ڕزگارکردنی کورد و کوردستانە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP