‎ڕۆل و پێگەی ژنان لەناو یەکێتیدا

‎فرمێسک رزگار
10:51 - 2023-12-01

‎ڕۆل و پێگەی ژنان لەناو یەکێتیدا

‎فرمێسک رزگار

‎ئاشکرایە کۆمەڵگەی کوردی بەهۆی زاڵبونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و نەهامەتیەکانی، ڕۆڵ و مافی ژنی لەبەرچاو نەگرتوە بە پلە دوو هەژماری کردوە، سودی لەتواناو بیرۆکەکانی ژن وەرنەگرتوە راستکردنەوەی ئەم هەمو هەڵەو کەموکوڕیە لەئەقڵیەتی تاک پێویست بوو پارتێک دامەزراوەیەک حزبێک هەبێت گۆرانکاری دروست بکات.
‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرکەوت و بوە داینەمۆی بەرپاکردنی ئەم شۆڕشە دژی زوڵم و پەراوێزخستنی ژنان وەستا، تاکە حزبی دیموکراتخوازو سیاسیە ژنی هاوشانی پیاو سەیر کردوە، ژنان هاوشانی باوک و براو هاوسەرەکانیان لەخەباتی شاخ چەک لەشان و لەناو سەختی و برسیەتی خەباتیان کردوە.
‎نمونەی زیندوش خاتونی بەرێز هێرۆ خان بوە کە رێچکە شکێن بوو، بەبێ گوێدانە هیچ شتێک و بارودۆخێک، لەخەباتی شاریش ژنان کاریان بۆ ئازادیی و یەکسانی کردوە لەریزی رێکخستنەکانی ئەو حیزبە بەشداربون، لەروانگەی یەکێتی بوو ژن توانی خۆی رزگار بکات لەو هەمو زوڵمەو لەچوارچێوەیەکی داخراودا نەمێنیتەوە .
‎سەرۆک مام جلال گوێگرێکی باشی ژنان بوو، رۆلی ژنان و کچانی بەرز دەنرخاند هانیدەدان و پلەو پۆستی پێدەدان و بەگرنگ لەناو کۆمەڵگە وەسفی دەکردن راوێژی پێدەکردن بڕوای تەواوی بە تواناکانی ژنان هەبوو.
‎ لەدوای کۆچی مام، ئەم بیرو باوەڕە کاڵنەبۆتەوە، پێداگریەکان لەسەر ماڤی ژنان وڕۆلی ژنان تۆختر بوو، کە بەئاشکرا رەنگی دایەوە، سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەسەر رێچکەو راسپاردەی مام جەلال هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەر بۆ سەرخستنی ئەم شۆڕشەو بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و زوڵم و ستەم و نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزیی.
‎هەروەها هەموومان پشتیگریی لە داواکەی کاک قوباد دەکەین بەبۆنەێ ٢٥ی نۆڤەمبەری٢٠٢٣ رایگەیاند ."هیچ پاساوێک نیە بۆتوندوتیژیی، هەربۆیە وەرن با پێکەوە کۆتایی بە بیری توندوتیژیی بێنینن لە کۆمەڵگەی کوردەواریمان ، کەم  بوونەوەی توندوتیژیی لە نێو ماڵەکانمان بەمانای کەمبوونەوەی توندوتیژییە لەهەموو کۆمەڵگەدا.
‎هونەرمەند، سیاسی وەرزشوان ،پیاوی ئایینی ،مامۆستا هەموو چین و تۆێژەکان وەرەن با هەموومان پێکەوە ئەم خەمە هەڵگرین و کاربکەین بۆ کەم کردنەوەی نەهێشتنی بیری توندوتیژیی با هەوڵبدەین لەرێگای هونەریشەوە روداوە ڕاستەقینەکان بگەڕێنەوە، کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم خەمەی کۆمەڵگە بکەینەوە بە چیرۆک و لەشانۆ لە شاشەی سینەما و تیڤی ومۆبایلەکانمان ببێنین تاکو کەمێک لە ئازاری ژن و کچەکانمان تێبگەین کە ڕووبەروی توندوتیژی دەبنەوە تاکو لەئازاری ئەم دایک و باوکانە تێبگەین کە بەهۆی بیری توندوتیژیەوە کچێکیان لەژێر خاکە و کوڕێکیان لەزیندانە.
‎وەرەن با یەک بگرین تا بتوانین پێکەوە ئاشتی و ئاسایشی تاک وخێزان و کۆمەڵگە، دو جار ئاسایشی هەرێمەکەمان بپارێزین، هەموومان با هیمەت بکەین لەپێناو زیندووکردنەوەی کلتوری ڕاستەقینەی کوردەواریمان کەبێبەریە لەتوندوتیژی دژی ژنان" بۆیه هەموومان با یەکبگرین بۆ پشتگیریی و بەرزکردنەوەی پەیامەکەی بەرێز کاک قوباد، چونکە لەهەر شوێنیک زوڵم وستەم هەبوبێ جوامێرانە هەڵوێستی وەرگرتوە .
‎دەتوانم بڵێم خۆشبختانە لەژێر چەترو ساباتی ئەم حیزبە چەندان ژنی لێهاتو شارەزاو بەئەزمونو  چاو نەترس دروست بوون و پێگەشتن لەهەمو ئاستەکانی پلەی باڵادا جێدەستیان دیارە تا ئەمرۆش .
‎بەڵێ ئەوەیە حزبی هەموان حزبی پیرو گەنج و منداڵ و ژن و پیاو حزبی ئازادی بیرورای ئازاد کەتوانی شەڕی یەکسانی ژن و پیاو بکات و ژن بگەڕێنیتەوە لوتکەی سەرکەوتن.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP