غەزەل بۆ قودسەکەی خۆم

ستران عەبدولڵا
19:48 - 2023-12-17

غەزەل بۆ قودسەکەی خۆم
تا قودسی خۆم وەستا بێ ، قودسی وانم بۆ چییە؟
نوێژ لە ئەقسا بۆ بکەم ؟ ھەڵەبجەم عەیبی نییە
رەحیماوا حەی ئەندەلوس، جا ئەندەلوسم بۆ چەس
غەرناتەم ناوی تەعریب، قورتبەم قەت بیر نییە
----
شۆرجەم حەیقودسە خۆ ، قودسی ئەولا بوو ھەرەس
من فەلەستینم لە چی ؟ لای خۆیان بۆتە ھەوەس
تەعریبی نوێ لەکەرکوک ، تا مەککە ھاوارێتی
یومی قودس لە پای چی ؟ ھەموو رۆژێکم تەرەس
-—--
ئۆرشەلیم فرۆشراوە ، پارچە پارچە و دەس بە دەس
سەفقەی سەدە، مەعلومە ، بە مستەریان گۆتییە: یەس
کەس خەم لە دەردم ناخوا ، بۆ من نەبونەتە کەس
دنەی فەقیر بۆ بدەم ؟ ھەقمانە بێژین : دی بەس
فیقھی ئەولەویاتە ، بۆ کوردستان و ھەم بۆ دین
خانەقین ئەقسای منە ، کەرکوک شایانی جەنگین
بۆ کورد غەزای پێ دەکەم ، سوپاکەی سەلاحەدین
تا ماڵ مابێ حەرامە ، نوێژی مزگەوتی حەتین
بەهاری ٢٠٢١

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP