زیرەکی دەستکرد سیاسەت و کۆمەڵگا

سۆران داودی
14:29 - 2024-12-01




بەزانینی کاریگەری زۆری  تکنەلوژیا بەسەر بڕیارە سییاسیەکان و رای گشتی هەروەها دووبارە دارشتنەوەی  هێزو چالاکیەکانی  زلهێزە نێو دەوڵەتییەکان گرنگی  سیناریۆی سیاسی و زیرەکی دەستکردمان بۆ دەردەکەوێت  کە هۆکاری زۆری سیناریۆ و ئەگەرەکانە  کە دەکریت بە سەرچەند  جەمسەرێک دابەش بکرێن 
١-بەکار هێنانی زیرەکی دەستکرد  لە سیاسەتە نێوخۆییەکان 
شکاریی داتا گەورەکان :  حکومەتەکان دەتوانن لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە  داتای هاوڵاتییان شیبکەنەوە بۆ دیاری کردنی پێداویستیە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ،  کە دەبێتە مایەی باشتر کردنی خزمەت گوزاری بەڵام لە لایەکی دیکەوە مەسەلەی تایبەتمەندی کەسی دەخاتە بەردەم پرسیاری وروژێنەر. 
روبەڕووبونەوەی گەندەڵی : ئەویش بە دۆزینەوەی چالاکییە گوماناوییەکان یان شیکردنەوەی مامەڵە داراییەکان. 
زیرەکی دەستکرد وەک ئامرازێک  بۆ ململانێی نێو دەوڵەتی 
شەڕی ئەلکترۆنی : پەرە پێدانی بەرنامە ئەلیکترۆنییە هێڕش بەرەکان کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن بۆ چوونە نێو سستمی ولاتانی رکابەر. 
کێبڕکێی سەربازی : بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد  لە چەکی ئەتۆمی دا  وەک فرؤکەی بێ فرۆکەوان (درۆن) ,  کە  چاوەڕوان دوکرێت ئەگەری مەترسی ململانێکان زیاد بکات
  دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵی : بەکارهێنانی ئامرازەکانی شیکاری دەق وئەلگۆرێتمەکانی پێشبینی  بۆ تێگەیشتنی مەبەست وستراتیژی وڵاتانی تر. 
٣-دووبارە داڕشتنەوەی  ئابووری سیاسی
بازرگانی نێودەوڵەتی  
زیرەکی دەستکرد دەتوانێت کاری کۆمپانیاو کارخانەکان  باشتر بکات  ,لە هەمان کاتدا دەبێتە فراوانکردنی کەلێنی  نێوان  ولاتە پێگەیشتووەکان و تازە پێگەیشتوەکان. 
کۆنترۆڵکردنی بازاڕ : وڵاتانی خاوەن تکنەلۆژیای پێشکەوتوو  لە ڕووی سیاسییەوە باڵادەستتر دەبن.
کەمکردنەوەی بواری کار کردن :  کاریگەری ئۆتۆماتیکیکردنی کار نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی دێنێتە ئاراوە
 ٤_ ئیدارەکردنی قەیرانە سیاسییەکان
پێشبینیکردنی قەیرانەکان : زیرەکی دەستکرد دەتوانێت داتای کۆمەڵایەتی و ئابووری شیتەڵ  و   پێشبینی قەیرانەکان  بکات پێش ئەوەی  رووبدات
بەڕێوەبردنی قەیرانەکان: 
ئامرازەکانی شیکاری دەتوانن چارەسەری خێراو کاریگەر بۆ کارەساتەکان  یان قەیرانە سییاسییەکان  بدۆزنەوە
بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت 
بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ چاودێریکردنی  چۆنیەتی کاری حکومەت 
ئالنگاری ئەخلاقی و یاسایی 
لایەنگری ئەلگوریتمی (خوارزمی) : رەنگە رژێمە  نا دادپەروەرەکان  ببنە مایەی زیاتر دابەشکردنی  کۆمەڵگا
پێشێلکردنی تایبەتمەندی کەسایەتی : کۆکردنەوەی  زنیاری کەسی سەبارەت بە  تاکەکان   بەکار هێنانی سیاسیانەی زانیارییەکان  رەنگە نارەزایەتی فراووانی لێبکەوێتەوە. 
 رێکخستنی زیرەکی دەستکرد 
ئەم بوارە پێویستی بە یاسای نێودەوڵەتی هەیە کە ئەم تکنەلۆژیایە لە سییاسەتدا بەڕێوە ببات 
ئەگەرەکانی داهاتوو.                                                                                     ئەو وڵاتانەی وەبەرهەم هێنان لەپەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانە سیاسییەکانی دەکەن هەژمونی جیهانی گەورە بەدەست دەهێنن.
فراوان کردنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد  رەنگە ململانێکان کەم بکاتەوە  بە باشتر کردنی  دیالۆگ و هەماهەنگی ،هەروەها ئەگەری خراپ بوون و زیادکردنی گرژییەکانیش هەیە. 
 ئەنجام 
 زیرەکی دەستکرد توانایەکی گەورەی  بۆ باشترکردنی پرۆسە سییاسییەکان و بەرەو پێشچوونی ئاشتی هەیە. 
  ئەگەر زیرەکی دەستکرد  بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە بەکارنەهێنرێت  مەترسی  گەورەی لەگەڵدا دێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP