ئەگەر دەنگی کادیرەکەی یەکێتیی نەبوایە پارتیی کورسی دووەمی بەدەست نەدەهێنا!

ئەحمەد رەفیق
15:56 - 2023-12-21


لە هەواڵێکی بێ بنەماو چەواشەکاریدا کەناڵی کوردستان 24، سەبارەت بە دوو کورسییەکەی پارتیی لە کەرکوک و ئەگەری لە دەستدانیی کورسییەکی حزبەکەیان لەو پارێزگایەدا، هەستاوە بە داتاشینی درۆیەکی شاخدار و بێ بنەما، گوایە یەکێتیی لە هەوڵی ئەوەدایە یەکێک لەو دوو کورسییەی کە پارتیی بەدەستیی هێناوە؛ بۆ بەرژەوەندی کاندیدێکی عەرەب یەکلایی بکاتەوە!
پێم سەیرە ئەو کەناڵە بەم ئەندازەیە بێ ئاگایە لە دابەشکاری دەنگەکان بە پێی سیستمی (سانت لیگۆی هەموارکراو) کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە کەس و لایەنەکان نادات تاوەکو دەنگ و کورسی لایەنێکی دیکە بۆ خۆی یان کەسێکی دیکە ببات و زیادی بکات!.
سەیرە ئەگەر دەنگی کادیرەکەی یەکێتیی نەبوایە (مەسعود مەلا پەروێز-کاندیدی پێشوی پارتیی) هەرگیز پارتیی کورسی دووەمی بەدەست نەدەهێنا! لە جیاتیی ئەوەی سوپاسگوزاریی یەکێتیی بێت، کەچی کەوتووەتە تۆمەت هەڵبەستن و هەواڵی ناڕاست و دوور لە بنەمای یاسایی و زانیاری بڵاو دەکاتەوە، و یەکێتیی تۆمەتبار دەکات بە (ئەگەر)ی لە دەستدانیی کورسی دووەمی ئەو حزبە بۆ لایەنێکی دیکەی عەرەبی لە کەرکوک کە ئەوە هەرگیز راست نییە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP