ئایە عێراق جدییە لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا؟

پشتیوان جەمال
20:54 - 2024-01-18

ئیرادەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لەعیراق سەرەتالای هێزەکانی سونەبوو،دواتر بووە ئیرادەی هێزە کانی شیعە بەتایبەتی ئەوانەی پێیان دەگوترێ وەلائیەکانی ئێران.لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراقەوە سونە کەنەیتوانی ئەوهێزەکاریگەریەی مەیدانەکەبێت نەبەیاساونەلە دەرەوەی یاسا نەیتوانی بەرەنگاری هێزەکانی ئەمریکابێتەوە،ئەمەی بەجێهێشت بۆ شیعەکاتێک زانی کە ئێران بەتەواوی پشگیری ئەم خواستەیانەو مکوڕە لەسەردەرچونیان لەعێراق،بۆیەبەردەوام ئەوەی دووەم لەهەوڵی دژایەتی کردنی نەوەستا،تاگەیشتەئەوەی لەڕێگای پەرلەمانەوە یاسا ی دەرکردنی هێزەبیانیەکان لەپەرلەمانەوەبەزۆرینە تێببپەڕێنێت،یاسایەک کەلەکۆتایی 2019 وە دەرچوو،بەڵام نەچووەبواری کردارەوە، ئەوەی کەئێستا دەنگۆی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایە لەعێراق لەلایەن هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی،وەحکومەتی محمد شیاع سودانی کەهەڵبژێردراوی ئەم چوارچێوەیە،لەبەردەم ڕاگەیاندنەکان بەلێدوانی شەرمنانەوەداوای دەرچوونی ئەم هێزانەدەکات، لەکاتێکدا کەتۆمارێکی دەنگی بڵاوبۆتەوە کەسەرکردەکانی چوارچێوەداوا لە ئیدارەی بایدن دەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە.پرسیارەکە لێردەدائەوەیە: ئایا سودانی وچوارچێوەی هەماهەنگی جدین لەم داواکارییەو دەیانەوێت هێزە  سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراقدەرچن،یان لێدوانەکانی سودانی بۆ میدیاکان ئارامکردنەوەی کوتلە وەلائیەکانی ئێرانە، کە ڕۆژانە بنکە ئەمریکییەکان لە - هەریر و عەین ئەسەد -اربیل. بۆردومان دەکەن و داوا لە حکومەت دەکەن بڕیارەکەی پەرلەمان جێبەجێبکەن بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق، کەوابێ سودانی لە نێوان چەقۆی  چوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلە چەکدارەکانی دەوڵەت دایە کە بەتوندی پێداگری لەسەر ڕۆیشتنی کۆتایی ئەمەریکا لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانە و بنکەکانی لەوێ دەکەن، ئەمە دیمەنەکەی ئێستایە، بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ واقیع، زۆربەی شەقامی عێراقی بەسەرکردەکانیشەوە ڕەتیدەکەنەوە ئەمریکییەکان لەعێراق دەرچن، نەک لەبەرئەوەی بەرژەوەندی تایبەتیان لەگەڵیداهەبێت، بەڵکو لەپاڵ ئەوەدا ئێران خەریکی بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی،ئەوکات تورکیاش دێتەوە عێراق و چاوی تەماعی لەسەرناوچەنەوتیەکانی موسڵ وکەرکوکە جگەلەمەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و دروستبوونی گروپی تیرۆرستی،چونکەجیۆپۆلەتیکی عیراق بەوجۆرەیە هاوسنوری شەش وڵاتەو هەمیشەمەترسی لەسەرە،ئەم وڵاتانە لەسەرحسابی عیراق هەوڵی فراوانکردنی وڵاتەکەی خۆیان بدەن،وەدەرنانی هێزەکانی ئەمرکا تەنها مەترسی بۆسەرشیعەکان نییە، بەڵکو سوننە و کوردش لەسەر نەخشەی ململانێکان بەدەرنین
سەرکردە سیاسییەکان لە عێراق درک بەوە دەکەن کە ئەگەر ئەمریکییەکان پاڵ بنرێنەدەرەوە، دیار نییە عێراق لە ڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە چۆن دەبێت و لایەنە کوردییەکان و عەرەبییە سوننەکانیش لەئاگری ئەم فەوزایە بەدوورنابن،ئێران وەک کارەکتەری سەرەکی لای خۆیەوە پێی وایە بوونی سەربازی ئەمریکا هەڕەشەیەکی ستراتیژی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی پێکدەهێنێت، وەئاگاداری لاوازییەکانی لایەنی ئەمریکییە لە ئێستادا، بەتایبەتی کە واشنتۆن ئەولەویەتی دیکەی هەیە، وەک لە ئۆکرانیا و چی لەغەززە دا، جگە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا،بەڵام درک بەوە دەکات کە ئەمریکا هێشتا لە هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکلاکردنەوەیە لەگەڵیدا لەسەر زنجیرەیەک بابەتی ئەمنی، خۆ ئەگەردۆناڵد ترەمپ لە بایدن بباتەوە و بگەڕێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا،ئەوا تۆڵەی هەربڕیارێک یاخود هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی دەکاتەوە،واتەلایەنی ئەرێنی ئەوەیە کە ئێرانیش نایەوێت کۆتایی بە ڕۆڵی دیپلۆماسی و ئابووری ئەمریکا لە عێراق بهێنێت، چونکە ئەوە زیان بە بەرژەوەندییەکانیشی دەگەیەنێت و بوونی عێراقێکی دابڕاو و شکستخواردوو لە بەرژەوەندی ئێران نییە و ئێرانیش لە ڕێگەی عێراقەوە، لە بەرژەوەندیی ئێراندایە هەوڵدان بۆ وتێپەڕاندنی سزاکان و بەهێزکردنی کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەیە




Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP