(هەناسە) ئهو منداڵهی 20 رۆژه له نزیك نهخۆشخانهی مهلا فهندی له گهڕهكی باداوهی شاری ههولێر، جێهێڵدراوهو دوور له ئامێزی دایك و باوك و كهسوكارهكهی چاو پڕله فرمێسك چاوهڕوانی شادبونهوهو گهڕانهوهیهتی بۆ نێو یارییهكانی.
ئهمڕۆ 27ی ئاداری 2022 بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژهی بۆئهوهكردوه كه، (20 ڕۆژ لەمەوبەر و له رێکەوتی 7-3-2022، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادار کراونەتهوە کە منداڵێک لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیار نیە.
باسی لهوهشكردوه كه، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوتوه ، منداڵەکە لەهەمان شوێن جێهێڵدراوە و تەمەنی لە نێوان (سێ بۆ چوار) ساڵە و دهڵێ ناوی ( هەناسە)یهو باوكشی ناوی (رێباز)ە.
ئەوەشی خستووەتەڕو، لە ئێستادا کەیسی ئهومنداڵه لەژێر لێکۆڵینەوەیە لە نوسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتییهكهیان و ماوەی (20) ڕۆژە (هەناسە رێباز) لە خانەی نەوجەوانانی هەولێرە و کەسوکاری دیارنیە و کەسیش بەدواداچوونی نەکردووە.
ڕاگەیەندراوەکە روونشیكردوهتهوه كه، لەسەر فەرمانی دادوەر بڕیاردراوه بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەكهی لە کەناڵ و پەیجە فەرمیەکانی سەر بە حکومەت.
داواشیكردوه، هەرکەسێک زانیاری هەیە دەربارەی ناونیشانی کەسوکاری (هەناسە) پەیوەندییان پێوە بکات لە رێگای هێڵی گەرمی ژمارە ( ١١٩)ی بەڕێوەبەرایەتییهكهیان بۆ ئەوەی بتوانن بە کەسوکاری شاد بکەنەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP