هونەرمەندی دیاری کورد مەریوان سەفائەدین بەیەکجاری وازی لە کاری هونەری هێنا و رایدەگەیەنێت: بمبورن کە جارێکی دیکە گوێتان لە بەرهەمی نوێی من نابێتەوە.
لە پۆستێکی فەیسبوکدا لە ئەکاونتی کەسیی خۆی مەریوان سەفائەدین هونەرمەندی دیاری کورد وازهێنانی لەکاری هونەری راگەیاند و دەڵێت: هیوادارم ئەوەشی لە ڕابردودا کردومە بوبێتە جێی ڕەزامەندی ئێوەی ئەزیز دوبارە بمبورن.
دەقی نوسینەکەی مەریوان سەفائەدین:
سڵاو دۆستان و ئەزیزان و گوێگرانی هونەرەکەم دوای ماوەیەکی زۆر بیرکردنەوە دوا جار گەشتەمە ئەو قەناعەتەی کە لەم ڕۆوە واز لە کاری هونەری بێنم ئەو بڕیارەش لەم ڕۆوە جێ بەجێی دەکەم بۆیە زۆر داوای لێبورن لە هەموو لایەك دەکەم بمبورن کە جارێکی دیکە گوێتان لە بەرهەمی نوێی من نابێتەوە هیوادارم ئەوەشی لە ڕابردودا کردومە بوبێتە جێی ڕەزامەندی ئێوەی ئەزیز دوبارە بمبورن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP