دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی ، دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران له زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه.
شادی به‌كر، جێگری ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران له‌سنوری سلێمانی به‌رده‌وامه.
وتیشی، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی قۆناعێكی دیكه‌ی ده‌رماڵه به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌شده‌كرێت.
جێگری ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ مانگی دوو دابه‌شكراو كۆی گشتی پاره‌كه‌ش بریتی‌بوو له 23 ملیون و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار دینار و(407) خوێندكار لێی سودمه‌ندبوون.
وتیشی: ئه‌م ده‌رماڵه‌یه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێك له پێداویستیه‌كانی خوێندكاران و هیوادارین به‌رده‌وام بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP