لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی عیراق

ئابوری
15:06 - 2024-04-23

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ٤ى ئەمساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا یاخود تــــا هه‌فته‌ی ئاینده‌ پاره‌ی موچه‌ ره‌وانه‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
لیستی موچه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی دیكه‌ ده‌بێت و پێده‌چێت پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ له‌مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكات.
هەروەها د. فازڵ نه‌بی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: وەزیری دارایی عێراق لەخۆیەوە کارناکات بەڵکو پرسەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی زۆر پابەندە بەیاساوە نەک دژایەتی هەرێمی کوردستان بکات. موچەی مانگی نیسان دەدرێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێم جوڵەیەک نەکات لەوانەیە کێشە بۆ موچەی مانگی ئایار و حوزەیران و دواتر دروستـبێت، بۆیە هەژماری من رەتدەکرێتەوەو حکومەتی عێراق متمانەی بەژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم نـــییە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP