ئه‌مڕۆ 12-4 به‌مه‌به‌ستی زیاتر كاركردن و په‌ره‌پێدانی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی و وڵاتی ئه‌رمینیا، كونسوڵی ئه‌رمینیا سه‌ردانی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌ناردنكارانی كوردستانی كرد.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ، مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌ناردنكارانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئێمه‌و وڵاتی ئه‌رمینیا له كۆنه‌وه په‌یوه‌ندی بازرگانیمان هه‌بووه و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كونسوڵی ئه‌رمینیا ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان باشتر و پته‌وتر بكه‌ین، كه هۆكارێك ده‌بێت بۆ پێشخستنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی و وڵاتی ئه‌رمینیا.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان ئه‌وه‌شی وت: بڕیاره له‌مانگی 5 ئه‌م ساڵ وه‌فدێكی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌ناردنكارانی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی ئه‌رمینیا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له به‌ره‌وپێش بردنی بواری بازرگانی نێوان سلێمانی و ئه‌رمینیا.
سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌ناردنكارانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا ئاڵۆزی له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیان هه‌یه، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌رمینیا له‌ئێستادا بكه‌ینه جێگره‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP