ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رهه‌می ناوخۆیی عیراق بۆ نزیكه‌ی 9 له‌سه‌د به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌پێی داتاكانی بانكی نێوده‌وڵه‌تیش عیراق له‌و روه‌وه‌و له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاندووه، به‌پێی پێشبینییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی، رێِژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراقی 8 پۆینت 9 له‌سه‌دابووه به‌مه‌ش پێشی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌وتوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، عیراق له‌رووی به‌شی تاك له به‌رهه‌می ناوخۆیش بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه‌یه كه بریتییه له 6.3%، له كاتێكدا عه‌ره‌بستانی سعودیه 5.5% بووه.
هاوكات له‌ڕاپۆرتێكدا بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ستایشی ڕێكارو هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی كردووه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دارایی و جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێكار و پلان، كه كاریگه‌ری مه‌ودا مامناوه‌ند و درێژیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵئاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
باسی له‌وه‌شكردووه، "ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا 5.2%ـیه له ساڵی 2022دا."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP