ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده‌ی كه سەرۆک مام جەلال بە "دامەزرێنەری بناغەی ھونەری ھاوچەرخ لە عێراق" وەسفی کردووە، گووگڵ به‌دانانی وێنه‌یه‌كی یادی دەکاتەوە.
ئەمڕۆ ٢٣ی نیسانی 2022، گۆگڵ لە رووکاری گەڕانی ئینتەرنێتدا، له ساڵیدا دایكبوونیدا وێنەیه‌كی خانمه هونه‌رمه‌ند نەزیھە سەلیمی داناوە کە خانمێکی وێنەکێشی عێراقیەو به‌یه‌كێك له رابه‌رانی هونه‌ری شێوه‌كاریی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌ژمار ده‌كرێت، وەک ئاماژەیەکش بۆ کاریگەری ئەو خانمه لەسەر ھونەری شێوه‌كاریی، گووگڵ نوسیوویەتی، "وێنەکێش و مامۆستای زانکۆ و یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی زۆرترین کاریگەری لەسەر ھونەری ھاوچەرخی عێراقی ھەبووە"، ھاوکات سەرۆک مام جەلال نەزیھە سەلیمی وەسفکردووە بەوەی "یەکەم خانمی عێراقیە بناغەی ھونەری ھاوچەرخی عێراقی دامەزراندووە".
نەزیھە سەلیم لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا لە دایک و باوکێکی عێراقی لە دایکبووە و ١٥ی شووباتی ٢٠٠٨ بەھۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە، لە کارە ھونەرییەکانیدا تیشکی خستووتە سەر ژنانی عێراقی لە ناوچە لادێییەکان و ژیانی جوتیاران بە بەکارھێنانی رەنگی گەش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP