کۆمپانیای هێڵه‌كانی نەوتی تورکیا، كه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، قەرزێکی کورتخایەنی به 400 ملیۆن دۆلار لە دوو بانکەوە وەرگرتووە بۆ ئەوەی یارمەتی داپۆشینی پسووله‌ی گازی سروشتی بۆ ئه‌و وڵاته بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی به‌شی ئینگلیزی سایتی (بلۆمێرگ)، كه له‌زاری چه‌ند كه‌سێكی ئاگادار له بابه‌ته‌كه، ئاشكرای كردوه، كۆمپانیای (بوتاش) كه غازی سروشتیی هاورده‌ی توركیا ده‌كات، نزیکە لە گرێبه‌ستێكی یه‌ك ملیار یۆرۆیی (1.1 ملیار دۆلار) جودا، لەگەڵ بانکی دویچەی ئه‌ڵمانی بۆدابینكردنی کڕینی غازی سرووشتی شل ، لە بەرهەمهێنەران و بازرگانانی ئەمەریکا لە ئەوروپا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، توركیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و غاز‌و نه‌وته‌ی كه به‌كاریده‌هێنێت له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كات، بووه به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین زیانی به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی وزه له جیهاندا به‌ركه‌وتوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا لیره‌ی توركی ساڵی پار به‌هۆی قه‌یرانی دراو، له 44 %ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، هاوكات رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته به‌هۆی چه‌ندین كێشه، ساڵانه بۆ 61.1% بازی دا، له‌نێویاندا به‌رزبونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی هاورده‌كردن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP