وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمار ده‌كات

ئابوری
15:19 - 2022-04-25

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، به‌ره‌‌سمی سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمار ده‌كات و داوای قه‌ره‌بووی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستانی لێ ده‌كات. 

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندوه‌، له‌ دادگای پاریس سكاڵایان له‌دژی توركیا تۆماركردوه‌ و داوای 34 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوویان له‌و وڵاته‌ كردووه‌.

 به‌پێی وته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عیراق، به‌و پێیه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراق نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان به‌خاكی توركیادا هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان كراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای قه‌ره‌بوویان له‌توركیا كردووه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دادگا به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ بداته‌ عیراق.

وه‌زیری نه‌وت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هه‌رێمی كوردستان نه‌وت به‌نرخی كه‌متر له‌ كۆمپانیای سۆمۆ ده‌فرۆشێت و تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێمیش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 59 له‌ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وتی عیراق زیاتره‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP