عێراق و ئێران له باره‌ی دابینكردنی گازی پێویست بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌بای عێراق گفتوگۆیان كرد‌و له هاوینی ئه‌مساڵ وێستگه‌كان ده‌خرێنه‌كار.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌بای عێراق له‌گه‌ڵ جه‌واد ئۆجی، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌ته‌وه‌و له باره‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری وزه‌دا گفتوگۆیان كردووه و خستنه‌كاری وێستگه‌كانی كاره‌با كه به گاز كار ده‌كه‌ن له هاوینی ئه‌مساڵ ده‌خرێنه‌كار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP