بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کوێستان محەمەد ده‌كات

کوردستان
15:39 - 2022-05-07

 بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ھاوسەرەکەیان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی كرد.

دەقی پرسە نامەکە...

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (بەکر سەعید) هاوسەری خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم و برای بەڕێز نیاز سەعید، ئەندامی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاریمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەکەتان دەکەم. لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP