ئاڵوگۆڕ به جۆردی ئه‌لبا و میرالیم پیانیچ ده‌كرێت
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و یۆڤانتۆس به‌نیازن له مێركاتۆی داهاتوودا بۆندێك واژوو بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردان له نێوان جۆردی ئه‌لبای به‌رگریكاری یانه ئیسپانیه‌كه و میرالیم پیانیچ به‌رگریكاری یانه ئیتاڵیه‌كه، له به‌رامبه‌ردا و له هه‌واڵێكی پێگه‌ی كاڵچیۆی میركاتۆی ئیتاڵیدا هاتووه بلۆگرانا ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری به‌رگریكاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی بێت و بڕی 50 ملیۆن یۆرۆیش بدات به‌رامبه‌ر به ده‌ستهێنانی ماتیاس دی لێخت به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی، ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه‌ی به ناوی ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆی به‌رگریكاری چێڵسیش كردوه كه به‌رشلۆنه چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی به‌رامبه‌ر به ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌ڵبا له كاتی نه‌گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵا خانمه‌پیره‌كه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP