رۆژنامەی
دەیلی مەیلی بەریتانی لە ژمارەی ئەمرۆیدا باسی لەوەکردووە , دەستەی کارگێڕی یانەی
مانچێستەر سیتی ئیدارەی یانەی لیڤەرپووڵی ئاگادار کردۆتەوە کە دەیانەوێت واژوو و ڕەزامەندی
لە لویس دیازی کۆڵۆمبی وەربگرن و بیکەنە ئەستێرەی نوێی پێکھاتەیان , لەو بارەیەوە
مانوێل دیاز باوکی لویسی ئەستێرە وەکوو بەڕێوبەری کارەکانی کوڕەکەی لێدوانی بۆ ڕۆژنامەکانی
ئینگڵتەرا دا و بەدەیلی مەیلی راگەیاند کە لەئێستادا ھیچ بۆندێکی ڕاستەوخۆ بە دیاز
نەگەیشتووە لە مانچێستەرەوە , ئەگەر کارەکە بگاتە سەر مێزی ڕاستەوخۆی گفتوگۆ ئەوا
داھاتووی لویس دیاز بەچوون و نەچوون یەکلایی دەکەینەوە , دیازی کۆڵۆمبی وەرزی 2022
بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی پۆرتۆی پورتوگالیەوە ڕوویکردە یانەی لیڤەرپووڵ و لەگەڵ
یانەکەیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بووەتە جێی خواستی یانە زلھێزەکانی ئەوروپا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP