کیلیان ئێمباپێ، داواى درێسی ژمارە 9ـى لە ریاڵ مەدرید کردوە

وەرزش
15:13 - 2024-04-24

تا دێت باس و خواسەکان لەسەر پەیوەندیکردنى کیلیان ئێمباپێ بە یانەى ریاڵ مەدردیەوە گەرمتر دەبێت، رۆژنامەى مارکا لە نوێترین ژمارەیدا ئاشکرایکردوە: کیلیان ئێمباپێ قایل بوە بەوەى پەیوەندى بە ریزەکانى ماڵى شاهانەوە بکات و ئەمەشى بە راشکاوى بە ئیدارەى یانەى پاریس سان جێرمان وتوە، رۆژنامەى مارکا ئەوەشى ئاشکراکردوە: ئێمباپێى تەمەن 25 ساڵان، داواى درێسی ژمارە 9ـى لە ئیدارەى مێرانگى کردوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک سەبارەت بە نرخى بۆندى یاریزانەکە ئاشکرا نەکراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP