لۆکا مۆدریج دەیەوێت لەریاڵ مەدرید بەردەوام بێت

وەرزش
14:54 - 2024-04-23

دەچینە هەوالی یاریزانان و لە نوێترین هەواڵدا  یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەنیازن گرێبەستی لۆکا مۆدریج بۆ وەرزێکی دیکە دریژ بکەنەوە.
لەم باریەشەوە رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانە شاهانەکە باسی لەوە کرد, بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکە لە یاری کلاسیکۆدا پیشکەشی کرد ئیدارەی یانە مێرەنگیەکە بریاریان داوە بۆ وەرزێکی دیکە لۆکا مۆدریجی کرواتی لە یانەکە بهێڵنەوە, بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی یانەکە دەستەوارەیەکی تایبەتیان حستۆتە بەردەم یاریزانی ناوبراو.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە بێت هەردولا گەشتونەتە رێکەوتنی سەرەتایی, هەرچەند تەمەنی ئەستێرەکە روو لە هەڵکشانە بەڵام خودی خۆی پێی وایە چەند وەرزێکی دیکە دەتوانێت لەسەر ئەم ئاستە بمێنێتەوە، هەربۆیە ناوەندکارەکە لە بریاری جێهێشتنی یانەکە پاشگەز بۆتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP