بارسا واز لە کلاسیکۆ ناهێنێ و داوای تۆمارى فیدیۆى و دەنگەکان دەکات

وەرزش
15:02 - 2024-04-24



ئیدارەى یانەى بارسیلۆنا بەسەرکردایەتى خوان لاپۆرتاى سەرۆک لە پێناو بەرژەوەندییەکانى یانەکە پەنا دەبات بۆ دەسەڵاتى داوەرى و  واز لە حاڵەتە گوماناوییەکەى لامین یامال ناهێنێ و داوای مافى خۆى دەکاتەوەو پێیان وایە ستەمیان لێکراوەو تۆپ هێلى گۆڵى بەتەواوى تێپەراندوە لە یارى کلاسیکۆ.
 رۆژێک دوای یارییەکە لاپۆرتا رایگەیاند پەنا بۆ دادگا دەبات ، ئەمرۆش رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیفۆ ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە:  ئیدارەیى یانەى بارسیلۆنا داوای فیدیۆ و جموجۆڵەکان و   وردەکارییەکانى قسەکانى نابوژیوانانیان کردوە تاکو دڵنیابن لە ووردەکارییەکانى یارییەکە ، بەڵام یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ئامادە نەبووە داوکارییەکە جێبەجێ بکات و وەڵامى داواکەى بارساى داوەتەوە کە بەهیچ جۆرێک ئەو کارە بۆهیچ یانەیەک ناکرێت ، هەربۆیە لاپۆرتا ناچارە پەنا بەرێت بۆ دەسەڵاتى داوەرى و   لە دادگا سکاڵاى یاسایی تۆماربکات و داوای تۆمارى فیدیۆى و تۆمارى دەنگى ناوبژیوانان و یاریدەدەرەکانى و سەرپەرشتیارى ڤار بکات بۆ دڵنیابوون لەوەى هیچ بڕیارێک لە دژی بارسیلۆنا و لە بەرژەوەندى ریاڵ مەدرید نەدراوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP