ئاكؤ بيبانى
ئه‌و ده‌مه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریزه‌كانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به‌جێهێشت و ژیانی پیشه‌گه‌ری دووباره گواسته‌وه بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ، ئه‌ستێره پرتوگالیه‌كه به ده‌نگی به‌رز وتی : من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ شه‌یتانه سوره‌كان له پێناو ئه‌وه‌ی دووباره مانیۆ بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر سته‌یجی نازناوه‌كان و ئه‌و یانه‌یه بكه‌ینه‌وه به پادشای ئه‌وروپا و جیهان .
ساڵی 2002 كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی له ریزه‌كانی یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی پرتوگالیه‌وه به‌رامبه‌ر به 12 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی ڕویكرده ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ، پاشان رۆنالدۆ له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزیه‌كه به‌ته‌واوی دره‌وشایه‌وه ، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه لوتكه‌ی ئاست به‌رزی پێشكه‌ش كرد ، له‌و ماوه‌یه‌دا دۆن 292 یاری به درێسی ئه‌هریمه‌نه سوره‌كانه‌وه ئه‌نجامداو 118 گۆڵی تۆماركرد ، له ریزه‌كانی خانمه پیره‌كه دۆن هیچ دڵخۆش نه‌بوو بۆیه دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی كه لوتكه‌ی ئاست به‌رزی لێ پێشاندابوو ، دۆن كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ شه‌یتانه سوره‌كان ئامانج و پلانی ئه‌وه‌یه‌ی هه‌بوو دووباره یانه‌كه بگه‌یه‌نێته‌وه بۆ لوتكه‌ی ئاست به‌رزی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ڕوویدا ته‌نانه‌ت مانچسته‌ر نه‌یتوانی بگات به یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له ئێستادا له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه ، رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیاش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كریستیانۆ رۆنالدۆ له‌و دۆخه‌ی ئێستای یانه‌كه‌ی توڕه‌یه و پێ ده‌چێت به‌دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕَێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربێت له چامپیۆنزلیگ ، گه‌ر رۆناڵدۆ له ئینگلته‌را بمێنێته‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له دوای 20 ساڵ چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام بدرێت و دۆنی پرتوگالی به‌شدار نه‌بێت ، پێ ده‌چێت وێستگه‌ی داهاتووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كێك بێت له یانه‌كانی سپۆرتینگ لیشبۆنه یاخود ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی ، گه‌ر چی باس له یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنیش ده‌كرێت .
له‌م وه‌رزه‌دا و له خولی پریمه‌رلیگ ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كۆی 35 یاری 18 گۆڵی تۆماركردوه‌و گۆڵكاری سێیه‌می پریمه‌رلیگه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP