شیرین ئەبو عاقلە پەیامنێری دیاری كەناڵی جەزیرە لەكاتی روماڵی هەڵكوتانی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەمپی جنین بە تەقەی هێزەكانی ئیسرائیل كوژرا.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند: شیرین ئەبوعاقلە گولـلەیەك بەر سەری كەوتووە، گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە شاری جنین و دواتر گیانی لەدەستداوە.
لای خۆیهوه، كهناڵی جهزیره له راگهیهندراوێكدا وێڕای ئیدانهكردنی كوشتنی پهیامنێرهكهی، داواشی له كۆمهڵی نێودهوڵهتیی كردوه، ئیدانهی كوشتنی شیرین ئهبو عاقله بكهن و لێپێچینهوهش له هێزهكانی ئیسرائیل بكهن كه به ئهنقهست ئهو پهیامنێرهیان كوشتوه.
شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی 1971 لە قودس لەدایكبووە، لە رامەڵا نیشتەجێ بوو، كۆلێژی ئەندازیاری بیناسازیی لە زانكۆی زانست و تەكنەلۆژیا لە ئوردن تەواوكردووە، دواتر چووەتە بەشی رۆژنامەڤانی و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانكۆی یەرموك لە ئوردن بەدەستهێناوە.
دوای تەواوكردنی زانكۆ گەڕاوەتەوە فەڵەستین و لە رادیۆی دەنگی فەڵەستین، كەناڵی ئاسمانیی عەممان، دەزگای مفتاح و رادیۆی مۆنتیكارلۆ كاریكردووە، لە ساڵی 1997 بووەتە كارمەندی كەناڵی جەزیرەو تاوەكو كاتی كوژرانی لە 11ی ئایاری 2022 لە كاركردن بەردەوامبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP