کۆمپانیای دانا غاز بڵاویکردەوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ داھاتی کۆمپانیاکەی لە ھەرێمی کوردستان زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانا غاز داتا و زانیاری کۆمپانیاكهى بڵاوکردهوه كه پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٤ ملیۆن دۆلار بووە، بەوەش گەشەی داھاتی کۆمپانیاکە بریتی بووە لە ٣٢٪، ھەروەھا تێکڕی بەرھەم لەو ماوەیەدا ٦٢٤٠٠ بەرمیل ھاوتای نەوت بووە، بەمەش نەختینەی کۆمپانیاکە بە پارەی نەختینە گەیشتووەتە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.
کۆمپانیای دانا غاز لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و لە بوارەکانی ھێنان و دەرھێنانی غاز لە وڵاتانی ئیماڕات و میسڕ و ھەرێمی کوردستان كاردهكات، کۆمپانیاکە خاوەنی یەدەگی غازی سروشتییە بەبڕی یەک ملیار بەرمیلی ھاوتای نەوت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP