بۆ مووچه‌ی مانگی پێنج دوو لیست ئامادە دەکرێت

ئابوری
13:56 - 2024-04-20


ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران لەکۆتایی نزیک بووەتەوە و ھێشتا رەوانەی بەغداد نەکراوە، بۆ مانگی پێنجیش دوو لیست ئامادە دەکرێت.

سەرچاوەیەک گەنجینەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاندووه‌:" لە ئێستادا ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە کۆتایی نزیک بوەتەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغداد بکرێت."

سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەش، سەرچاوەکە رایگه‌یاندووه‌:" ھیچ رێنماییەک بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵام فەرمانگەکان بەپێی ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستەکان ئامادە دەکەن، لە ئێستاشدا لیستی مووچەی مانگی ٥ بە پلە بەرزکردنەوە و بەبێ پلە بەرزکردنەوە ئامادە دەکەن."

پێشتر ئارام عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو:" لەگەڵ بەرێوەبەری میلاکاتی وەزارەتەکان کۆبوونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەمانبەرانی ھەرێم، وەزارەتەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەن، دەبێت تا ١ی ئایار ھەموو وەزارەتەکان لیستی پلەبەرزکردنەوە بنێرن بۆ دیوانی وەزارەتی دارایی."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP