شاڵاو کۆسرەت رەسول كارگێڕى مهكتهبى سياسى يهكێتى نيشتمانى كوردستان بهبۆنهى دهستهێنانى جامی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لەیانەی برایەتی دەکات
ئهمهش دهقى پيرۆزيايهكهيه
برای بەڕێزم: د. دارا رەشید سەرۆکی یانەی برایەتی، بەڕێزان دەستەی کارگێڕی و دەستەی راهێنەران و یاریزانانی یانەی وەرزشی برایەتی بەبۆنەی بوونە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی نازناوەکە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و هیواخوازم هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتن بتانبینم.
ئەم سەرکەوتنەتان دەستکەوتێکی ترە و مایەی خۆشحاڵی سەرجەم هاندەران و وەرزشوانانی کوردستانەو ئومێد دەکەم وەک هەمیشە درەوشاوە بن لە ئاسمانی وەرزشی کوردستان.
ئەم نازناوەو بوونە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان بە دەرفەت دەزانم تەواوی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووبارە بکەمەوە.
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP