ئه‌مڕۆ خه‌لیفه زاید ئالنهیان سه‌رۆكی ئیمارات له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیمارات بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت كۆتایی به‌ژیانی هات
وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پرسه و ماته‌مینی بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ ئیمارات راگه‌یاند و فه‌رمانیكرد، بۆماوه‌ی 40 رۆژ ئاڵایی فه‌رمی وڵات بۆ نیوه ده‌هێندرێته خواره‌وه و له‌ئه‌مڕۆشه‌وه پرسه و ماته‌مینی ده‌ستپێده‌كات ، هاوكات بۆ ماوه‌ی سێ رۆژیش ده‌وامی فه‌رمی له‌دامه‌زراوه ناوخۆی و فیدڕاڵیه‌كان راده‌گیرێـت
خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان له ساڵی 1948 له‌دایكبوه و ساڵانی 1969 بۆ 2004 وه‌ك شازاده‌ی ئه‌بو زه‌بی كاری كردوه، و له‌ه ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه له شوێنی شێخ زاید بن سوڵتان دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی، بووه‌ته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات
خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان دوه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و 16ه‌مین حاكمی ئه‌بو زه‌بی و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP