به‌پێى هه‌واڵێكى فاینەنشیاڵ تایمز ئارامکۆی سعودی بەهێزترین کۆمپانیای جیهانی نەوته
فاینەنشیاڵ تایمز كۆمپانياى ئارامکۆی سعوودیا وەک بەهێزترین کۆمپانیای جیهانی نەوت ناوده‌هێنێت كه سەرمایەکەی پێش کۆمپانیای تەکنەلۆجی ئەپڵى ئه‌مريكا کەوتووه.
دوای ئەوەی نرخی نەوتی خاو له‌ماوەی چەند مانگێکدا بەبەرزی ماوەتەوە ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر سەرمایەی بازاڕی کۆمپانیا نەوتیەکەی عەرەبستانی سعوودیە لە گه‌ياندۆته 2.426 ترلیۆن دۆلار، ئه‌مه له‌كاتێكدايه كۆمپانياى ئەپڵ به‌هاكه‌ى دابەزیووه بۆ 2.415 ترلیۆن دۆلار، بەمەش سەرمایەی ئارامکۆ پێش کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکەی ئەمریکا کەوت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP