ڕێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت" بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی ئەوروپا و دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لەم مانگەدا بەلایەنی کەمەوە حەوت حاڵەتی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمونیان دەستنیشان کردووە، شانشینی یەکگرتووى به‌ريتانياش ڕایگەیاندووە" حاڵه‌ته‌كان له له‌نده‌ن و ڕۆژهه‌ڵاتى ئنگلته‌را تۆماركراوه كه چوار لە تووشبوه‌كان ئەو پیاوانە بوون کە لەگەڵ پیاوان سێکس دەکەن یان هاوڕەگەزبازن یان به دوو ڕەگەز خۆيان دەناسنەوە.
ئه‌مه له كاتێكدايه لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا 40 حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لەهه‌ريه‌ك له‌وڵاتانى ئیسپانیا و پرتوگال ڕاگەیەنرا و حاڵەتێکى ديكه‌ش لە ماساچوستی ولايه‌ته‌يه‌كگتوه‌كانى ئەمریکا ڕاگەیەنرا، پێشبينيش ده‌كرێت له داهاتوودا ژماره‌ى توشبوان ڕووله زيادبوون بكات
ئاوڵەی مەیمون نه‌خۆشيه‌كى ڤايرۆسى ترسناكه، ده‌ێته هۆى دروست بوونى برين و وشكبوون و هه‌ڵئاوسانى پێست، له هه‌ر سه‌د كه‌سێك به‌هۆى ڤايرۆسه‌كه‌وه گيان له‌ده‌ست ده‌دات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP