ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، 18 كارگه‌ی ده‌رمان له‌عێراق دروست ده‌كرێت، ته‌نیا له‌مساڵدا 221 ده‌رمانی نوێ بۆ لیستی پیشه‌سازی كارگه‌كان زیادكراوه.
حه‌مودی لامی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری پیشه‌سازی ده‌رمان ڕایگه‌یاند، دوای بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی ده‌رمان، تاوه‌كو كۆتایی مانگی (ئاب)، 40 داواكاریی دامه‌زراندنی كارگه‌ی ده‌رمانیان پێگهیشتـووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 18 له‌و داواكارییانه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه مۆڵه‌تیان پێدراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كارورباری جێبه‌جێكردن و دامه‌زراندنیان، به‌پێی پلان و توێژینه‌وه‌ی گونجاو ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ساڵی ڕابردوو هه‌زار و 237 جۆر ده‌رمان له‌كارگه ناوخۆییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هاتن، له‌ئێستادا هه‌زار و 458 جۆر ده‌رمان له‌كارگه ناوخۆییه‌كان بهرههمــدێن، واته 221 ده‌رمانی نوێ بۆ لیستی پیشه‌سازی كارگه‌كان زیادكراون.
ئاشكراشیكرد، ئامانجیانه ده‌رمانی پێویستی هاوڵاتییان به‌نرخی گونجاو دابینبكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك، نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 بۆ له‌سه‌دا 25 له‌نرخی ئێستا كه‌متر بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP