جەبار یاوەر: ئاگاداری پێكهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و ناوخۆ نین

کوردستان
12:06 - 2021-01-10

جەبار یاوەر ، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش بۆ ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتی بڵاوكردەوە، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. 

لە روونكردنەوەكەدا هاتوە: هیچ وردەكارییەك لەبارەی ئەو بابەتە نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.   

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێنجشەممە ی رابردوو  هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێكی تایبەت و هاوبەش پێكبهێنن بۆ ڕێگەكرتن لەهەر پێشێلكاری و سەرپێچی و كارێكی نایاسایی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP