بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەوا و خۆڵبارین، تاقیکردنەوەکانی سبەینێی خوێندكارانی قۆناغی شەشی سەرەتایی و پۆلە ناکۆتانەکان دواخرا.
لهو بارهیهوه، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا كه ئهمڕۆ (22-5-2022) بڵاویكردووهتهوه، رایگەیاندوه، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ و بۆ سەلامەتی خوێندکاران، وەزیری پەروەردە بڕیاریداوە تاقیکردنەوەکانی سبەینێی شەشی سەرەتایی و پۆلە ناکۆتاکان دوابخات بۆ رۆژی سێ شەممە.
بەپێی پێشبینییهكانی کەشناسیی، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لە سبەینێ دووشەممەوە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP