وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم، پهخشكردنی گۆرانییه نوێیهكهی گۆرانیبێژ كۆمسای كه لهژێر ناوی (slaw bitch) بڵاوكردوهتهوه قهدهغهكرد.
وهزارهتی رۆشنبیریی له نوسراوێكدا ئاماژهی بۆئهوهكردوه، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەگوێرەی ماددەی سێیەمی رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2014 ، بڕیاردراوە بە راگرتنی پەخشکردنی گۆرانییە نوێیەکەی گۆرانیبێژ کۆمسای بەناوی(slaw bitch) لەسەرجەم میدیا بیستراو و بیندراوەکان ".
هەر لە نوسراوەکەدا هاتوە،" گۆرانییەکە کارێکی زۆر نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە، لەروی دەق و هونەری میوزیک و میلۆدیەوە لاوازە و هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و بێڕێزیکردن بە ئاین و دابونەریتی کوردی".
جەختی لەوەشکردوەتەوە،"پابەندبونی میدیاکان بە خۆپاراستن لە نمایشکردنی کاری لەم شێوەیە خزمەتە بە کۆمەڵگەکەمان و باشترین گوزارشتە بۆ ئاست بەرزی میدیاکان، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو میدیایانە دەگیرێتە بەر کە پەخشی دەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP