ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سبه‌ینێی كرد به‌ پشووی ره‌سمی

عێراق
18:57 - 2022-05-22


ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران پشووی رەسمی لەسەرجەم دامودەزگاكان بۆ رۆژی سبەینێ دووشەممە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە راگەیاند.

 ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیەنراوێكدا رایگه‌یاندوه‌، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا سبەینێ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 دەوام لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت رابگیرێت جگەلە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و تەندروستی و ئەمنییەكان نەبێت، بەهۆی خراپی باری كەشوهەواو هاتنی شەپۆلێكی توندی خۆڵبارین لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی عیراق.

هەر دوێنێ هەینی دەستەی كەشناسی فیدڕاڵ  هۆشداری لەهاتنی شەپۆلێكی نوێ لەخۆڵبارین و تەپ وتۆز دا كەسەرجەم ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP