فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە تارانی پایتەختی
ئێران كرایه ئامانج و گیانی له‌ده‌ستدا، وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانش
بە کردەوەی تیرۆریستیی ناوی برد.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
رایگه‌یاند، عه‌قید حه‌سه‌ن سه‌یاد خودایی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە
تارانی پایتەخت لەلایەن چەند کەسێکەوە كه ماتۆڕسكلیان پێبووه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و
پێنج فیشه‌كی به‌ركه‌وتوه‌و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
سەعید خەتیب زادە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرەڕای ئیدانەکردنی کوشتنی ئەو فەرماندەیەی سوپای
پاسداران، رووداوەکەی بە کردەوەی تیرۆریستی وەسفکردووە و ئیدانەشی کردووە.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی
خۆی له كوشتنی ئه‌و ئەفسەرە رانه‌گه‌یاندووه، بەڵام سوپای پاسداران ئیسرائیل به‌و
كرده‌وه‌یه تۆمه‌تبار ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP