د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی شه‌وی رابردوی سنوری كه‌ركوك و دیاله رایگه‌یاند، "ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه ریزه نیشتمانیه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و پشتیوانی له ده‌زگا ئه‌منییه قاره‌مانه‌كان بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی تیرۆر له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه بنبڕ بكرێت و پیلانه به‌دخوازه‌كانی پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه .
سه‌رۆك كۆمار له په‌یامێكیدا رایگه‌یاندوه"ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه‌ی كه كه‌ركوك و دیاله‌یان كردوه‌ته ئامانج، هه‌وڵێكی قێزه‌ونی پووچه بۆ لێدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی هاوڵاتیانمان و هێزه ئه‌منییه‌كانمان".
راشیگه‌یاند، "ئه‌و هێرشانه بیرهێنانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرن كه خۆی مه‌ڵاس داوه بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌لێن و درزێك تا لێیانه‌وه بتوانێت دوا هه‌ناسه‌كانی هه‌ڵمژێت، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه ریزه‌كانی نیشتمانیی یه‌كبخه‌ین و پشتیوانی له ده‌زگا ئه‌منییه قاره‌مانه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه بنبڕ بكرێت و پیلانه به‌دخوازه‌كانی پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه.
شه‌وی رابردو داعش له‌سنوره‌كانی ناحیه‌ی تازه له باشوری كه‌ركوك و گوندی ئیسڵاحی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له پارێزگای دیاله و موسڵ، په‌لاماری هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی دا‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی و هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هیدبون و برینداربون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP