له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار (پێنج)ی ئه‌مساڵ ده‌كرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كش له وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ده‌ڵێت، پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار ئاماده‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ئێستادا 550 ملیار دینار بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ئاماده‌یه‌و وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو له‌سه‌ره‌تای مانگدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردراوه دابه‌شكردنی مووچه چه‌ند رۆژێك پێش بخرێت، بۆیه له5ی حوزه‌یران ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه، رۆژانی 29 و 30ی ئایار به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان دێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP