ھۆشداری ده‌درێت لە شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون بەھۆی وشکەساڵییەوە.
ڕوانگەی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ ھۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون بەھۆی خۆڵبارین و وشکەساڵییەوە.
ڕوانگەی عێراق ڕايگه‌ياند" لێپرسراوانی وڵات گۆڕانکاری کەش و ھەوا پشتگوێ دەخەن و ھیچ پلانێکیان نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، ھۆشداریشیداى تونديش ده‌دات لەوەی بەھۆی وشکەساڵی و زیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارینەوە، عێراق و دانیشتووانەکەی لە بەردەم کارەساتدان و پێدەچێت شەپۆلی نوێی ئاوارەبوون ڕووبدات بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە، داواشی لە حکومەت کردووه ڕێکاری خێرا بگرنە بەر بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و ڕێگری‌کردن لە ئاوارەبوونیان و ڕودانى كاره‌ساتى سروشتى.
ڕوانگەی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ كه ڕێکخراوێکی مەدەنی سەربەخۆیە ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو بە پێی توێژینەوەیەکی وەزارەتی ژینگە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ٩٢٪ی ڕووبەری عێراق لە بەردەم مەترسی بە بیابانبووندایە.
هۆشادارى ڕێکخراوى ڕوانگەی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌كاتێكدايه وشكه‌ساڵى ته‌نگى به‌دانيشتوانى به‌شێك له دانيشتوانى چه‌ند پارێزگايه‌كى عێراق هه‌ڵچنيوه و له‌ماوه‌ى مانگێكدا چه‌ند جارێك خۆڵباريه‌وه و چه‌ندين كه‌سيش به‌هۆى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ڕوانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP