سادق عه‌تیه، كه‌شناسی عێراقیی، سه‌باره‌ت به كه‌مبووبنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باران بارین و، هاتنی وه‌رزی گه‌رما ڕایگه‌یاند: هێشتا بارانبارین كۆتایی نه‌هاتووه‌و، پێشبینی شه‌پۆلێكی بارانبارین، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كانی كه‌شناسی، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، شه‌پۆلێكی بارانبارین عێراق ده‌گرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره. سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چڕی و ناوچه‌كانی بارانبارین، ناتوانرێت به‌ماوه‌یه‌كی زۆر، پێش شه‌پۆله‌كه پێشبینی بكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌وكه‌شناسه، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌و، كه‌شێكی گه‌رم عێراق و هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP