د.سەباح هەورامی وەڵامى ئەندامێكى فراکسیۆنی نەوەی نوێ ده‌داته‌وه‌

تەندروستی
17:30 - 2022-06-02

وەڵامێک بۆ بەرێز کاک رێبوار ئەو رەحمان ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە کۆمێنتی نووسیوە، داوا لە بەرێزت دەکەم کا ک رێبوار لیستی ناوی ئەو دەرمانانە یان ئەو ٢٠ پالێتەی کە بەڕێزت باسی دەکەیت بۆمان بنێریت کە ئێمە وەرمان نەگرتووە، یان بڵاوی بکەیتەوە بۆئەوەی بزانین کامانەیە ئەگەر لاشت نیە ئەوە بە بەرێزت را دەگەیەنین ئەو برە دەرمانەی ئێمە وەرمان نەگرتووە بریتیە لە یەک جۆر موغەزی کە پێی دەوترێت گلکۆز سەلاین، ئەم گلو کۆز سەلاینە ئێمە لەبری پێوستی خۆمان زیاترمان هەیە وە دەتوانین هاوکاری خەڵکی تری پێ بکەین، وە نامانەوێت ئەم دەرمانە لەبری دەرمانی تر وەربگرین وە داواکارم ئێوە نەبنە پارێزەری ئەوکەسانە کە دەیانەوێت ئەو دەرمانەی پێوستمانە نەمان دەنێ و دەرمانی ترمان لەبری بدەنێ کە پێوستمان نیە و ساخی بکەنەوە بەسەرماندا، رێزم

د سەباح هەورامی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP