نادال بوه خاوه‌ن 22 گراند سلام
ئاكۆ بیبانی
ره‌فاێل نادالی ئیسپانی توانا‌و لێهاتووی خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر كاسپه‌ری ركابه‌ری و نازناوی پاڵه‌وانێتی رۆلان گارۆس یاخود كراوه‌ی فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا .
له یاری كۆتای پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ، هه‌ردوو یاریزان نادالی ئیسپانی و كاسپه‌ر روودی نه‌رویجی به‌ره‌نگاری یه‌كتربونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا نادال به بێ هیچ ئاڵنگارییه‌ك یارییه‌كه‌ی له كاسپه‌ر روود برده‌وه و به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام چۆكی پێ دانا .
ڕه‌فایڵ نادال ته‌مه‌نی 36 ساڵه و له‌دایك بووی مایۆركای ئیسپانیه له ساڵی 2001 ه‌وه وه‌ك یاریزانی تێنس به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه ده‌ركه‌وته‌وه‌و یه‌كێك بووه له ناودارترین و ناوازه‌ترین یاریزانه‌كانی تێنسی سه‌ر زه‌وی ، له ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا چه‌ندین نازناوی تاكه‌كه‌سی به‌ده‌ستهێناوه ، نادال نازناو و ده‌سكه‌وته‌كانی له گراند سلام پێنچ پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كه‌ی جیهان به‌رزكرده‌وه بۆ 22 نازناو كه ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌ییه و تاكو ئێستا هیچ یاریزانێكی تێنس نه‌گه‌یشتوه به‌و ده‌سكه‌وته، كۆی نازناوه‌كانی له رۆلان گارۆسیش 14 جاره .
مسۆگه‌ركردنی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی فه‌ره‌نسا هاوكاری ره‌فایڵ نادالی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ریزبه‌ندی باشترینی یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی هه‌ڵكشێت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ، له ساڵی 2005 ه‌وه نادال 112 یاری له پاڵه‌وانێتی رۆلان گارۆس بردۆته‌وه ، ته‌نها له سێ یاریدا شكستی هێناوه .
نادال خاوه‌ن 22 ناوناوی گراند سلامه به‌مه‌ش پێِ جۆكۆفیج و فیدره‌ر هات كه هه‌ر یه‌كه و 20 جار بونه‌ته پاڵه‌وان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP